کۆمەڵایەتی
هه‌رگیز واز له‌هاوڕێیه‌تى ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ مه‌هێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

بوونى هاوڕێ ى باش و به‌وه‌فا له‌ژیاندا نیوه‌ى خۆش به‌ختییه‌ ، هه‌ریه‌كه‌مان پێویستمان به‌وه‌یه‌ هاوڕێ ى باش و راِستگۆمان هه‌بێت و بتوانین پشتى پێ ببه‌ستین له‌خۆشى و ناخۆشیدا ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ چه‌ندین ڕه‌فتارى نێوان هاوڕێیه‌تى ده‌كه‌ین كه‌ئاماژه‌ن بۆ هاوڕێ ى به‌وه‌فا. 

ئه‌م نیشانانه‌ مانای بوونی باشترین هاوڕێ ده‌گه‌یه‌نن: 

*پشتیوانیت ده‌كات له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا و هه‌رگیز ده‌ست به‌ردار نابێت.
 *رێگانادات هیچ كه‌سێك بێ ڕێزیت به‌رامبه‌ر بكات، یاخود باست بكات له‌ پشته‌وه‌. 
*به‌رده‌وام هه‌واڵ ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر دووریش بێت و ده‌یه‌وێت ئاگاداری هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانت بێت. *سه‌ركه‌وتنه‌كانت دڵخۆشی ده‌كات و هه‌وڵنادات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارتبهێنێت. 
*ئیره‌ییت پێنابات و زیاتر له‌ گرنگیدان به‌ خۆی گرنگی به‌ تۆ ده‌دات و ده‌یه‌وێت بگه‌یت به‌ ئامانجه‌كانت.
1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/10/2019 11:48:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ