هەواڵ
ژن و مێردێک بە فیشەک کوژران
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژن و مێردێک لەقەزای کفری بە فیشەک کوژران

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەقەزای کفری کەسێک بەناوی هـ . ا . ع ،  برازایەک وخێزانەکەی  بەناوەکانی ( محمد خلیل ابراهیم ) لەدایکبووی 1995 وە ( احلام سكران جمال ) لەدایکبووی 1992 دەکوژێت .
تۆمەتبار کارمەندی بنکەی پۆلیسی کفرییە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە . 
 تەرمەکانیش بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
2037 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 1:10:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ