هەواڵ
سبەینێ پشووی فەرمییە
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

بەبۆنەی یادی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا سبەینێ ئاهەنگ دەگێڕدرێ و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش دەڵێت ،سبەی سێشەممە لەدامودەزگاكانی دەوڵەت پشووی فەرمییە.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق بەبۆنەی رزگاركردنی موسڵەوە، پیرۆزبایی لە گەلانی عیراق كرد و داوای كرد قوربانییەكانی جەنگاوەرانی عیراق لەسوپا و پۆلیس و پێشمەرگە لەبیر نەكرێن.
 سڵاوی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانیانی دەستی داعش و هێزە چەكدارەكانی عیراق ئارستەكرد و، وتی:"بەئێستاشەوە هێزەكانیان بەرگری لەخەڵك و برا خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازانەكانیان دەكەن".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، سبەی سێشەممە 10-12-2019 بەبۆنەی ئاهەنگێڕان بۆ سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا، لەدامودەزگاكانی دەوڵەت پشووی فەرمی دەبێت.
80069 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 12:30:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ