هەواڵ
دەرماڵە و ئیمیتازاتی بەرپرسانی عیراق لابرا
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

لابردنی دەرماڵە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عیراق جێبه‌جێ كرا و ئەمڕۆش 9-12-2019  له‌ ڕۆژنامەی وەقائیع دا بڵاوكرایەوە و هاوكات له‌ ناویشیدا بەفەرمی هەمواری چەند یاسایەكی عیراق ڕاگەیەندرا..

لە ڕاگەیەندراوێكدا سائیر جبوری وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ڕایگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ ژمارە”4556″ی ڕۆژنامەی واقائیع بڵاوكراوەتەوە و چەند یاسایەكی هەموار كردووەتەوە.

ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بە چەند یاسایەك كردووە و ئاماژەی بە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2019 كردووە و ئاشكراى كردووه‌: دەرماڵە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عیراق بڕدراون
475 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 10:32:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ