هەواڵ
پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، باران و بەفر بارین لە زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە 9 کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 6 بۆ 13 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکانی ئاسمان هەور دەبێت.


هەروەها بۆ سبەیسێ شه‌ممه‌ لە سلێمانی باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە بەفر بارین کۆتایی دێت و تەنها باران دەبارێت.

641 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 10:23:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ