هەواڵ
هه‌رێم.. جگەرەكێشان قەدەغەده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردەدات كە جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە بكرێت و لەلایەن سزای مادیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاردەكرێت.

له‌ نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ھاتووە: "ئاماژە بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی (WH0) كە تایبەت بە جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كە غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆ".

لە خاڵێكی نووسراوەكەدا ھاتووە: "قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە شوفێری تەكسی و پاسەكان و ھەروەھا ھاووڵاتیان لەم كاتەی بەكارھێنانی ھۆیەكانی گواستنەوەی گشتی (تەكسی - پاس)".

ئەوەش خراوەتەروو: "بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) تەنھا لەسەر داوای ھاووڵاتیان دەبێت، و لەكاتی بەكارھێنانی ھاووڵاتیان بۆ تەكسی دەبێت رادیۆ و (مسجل) كوژاوەبێت و تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت، و لەكاتی نەبوونی سەرنشین لە تەكسی شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) بە ئارازووی خۆی".
4474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 10:08:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ