هەواڵ
كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەستیپێكرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وتەبێژی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ،  كەمێك پێش ئێستا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەستیپێكرد.

د.بڕیار رەشید وتەبێژی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 9-12-2019، كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی دەستیپێكرد.

وتیشی: "هەموو ئامادەكارییەكان كراوە،  كاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی دەست بە پرۆسەكە كراوە و تا كاتژمێر 03:00 بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەشكرد:"هەر دوای تەواوبوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت."

304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 9:27:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ