هەواڵ
تەندروستی: بڵاوبونەوەی نەخۆشییه‌ك مەترسی هەیە لەسەر هەرێم
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ، بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لە ئێران  مەترسی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان.

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كۆمەڵێك رێنمایمان لەسەر خۆپارێزیی له‌ ئەنفلۆنزای بەراز لە بەغدا-وە پێگەیشتووە، ئەم رێنماییانە گشتاندنی بۆ دەكەین لەگەڵ هۆبەی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بەڕێوه‌بەرایەتیەكانی تەندروستی دەنێرین.

وتیشی: " ئەو نەخۆشییە لە ئێران مەترسیی گەورەی دروستكردووە و بێگومان ئێمەیش دراوسێی ئێرانین و مەترسیی بۆ ئێمەیش دەبێت، بۆیە لەمڕۆوەوە كاری خۆمان دەكەین و نه‌خۆشخانەكان ئاگاداردەكەینەوە كە لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا وەزارەت ئاگاداربكەنەوە".

راشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە هەرێم تۆمار کرابێت.

لە ئێران بەهۆی توشبون بە ئەنفلۆنزای بەرزاوە (81) کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەشت هەزار کەسی دیکەش بە گومانی ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەکاندا هێڵدراونەتەوە.
1995 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/9/2019 9:08:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ