هەواڵ
بەوێنە:باوکی خوێندکارێک ڕێز لەکاربەدەستانی پەروەردە دەگرێت
 ئاڕاستە

باوکی خوێندکارێک خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێت بە کاربەدەستانی پەروەردەی سلێمانی و دوو بەڕێوەبەری نمونەیی،ڕاشیدەگەیەنێت:مامۆستایان پیرۆزن و پەیامی ئێمە ئەوەیە کاربەدەستانی پەروەردەش ساڵانە ڕێزلێنان ببەخشن بە مامۆستایان.
 
سەلام عەلی قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی ھەوارەبەرزە تایبەت بۆ ئاڕاستەڕایگەیاند:وەکو خۆبەخشێک لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کار و پرۆژەمان ئەنجام داوە لەوانە دانانی کامێرا و دروست کردنی باخچە بۆ ناوەندی خوێندنگە.

وتیشی:ئەم کارەی ئەمجارەمان بۆ یەکەمجارە لە سەر ئاستی عێراق ئەنجام دەدرێت کە بەو شێوەیە باوکی خوێندکارێک ڕێز لە خەمخۆران و کاربەدەستانی بواری پەروەردە و دوو بەڕێوەبەری نمونەیی بگرێت کە لە شێوە فستیڤاڵێکدا بەھاوکاری پارێزەر تابان خان سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەی خەونی مناڵان سازمان کرد کە ھەریەکە لە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی و  سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و چەندین کەسایەتی تر ئامادەی بوون.

سەلام عەلی ئاماژەی بەوەشکرد:پەیامی ئێمە ئەوەیە مامۆستایان بەڕێز و پیرۆزن و شایەنی ڕێزلێنان بۆیە پێویستە کاربەدەستانی پەروەردە ڕێزیان لێ بگرن و وەک چۆن باوکی خوێندکارێک ڕێزیان لێ دەگرێت و پلانیشمان ھەیە ساڵانە دوو بەڕێوەبەری نمونەیی دەستنیشان بکەین و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ ببەخشین.

1848 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/8/2019 8:36:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ