هەمەڕەنگ
له‌ئێستاوه‌ زیاتر گرنگى بده‌ به‌ سركه‌ى سێوو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


سركه‌ى سێوو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خواردنه‌وه‌كان ، زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ ئاره‌زووى نه‌كه‌ین ، به‌هۆى ترشى و مزرى تامه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڵام سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر نه‌ت توانى سركه‌ى سێوو بخۆیت ، ئه‌وا ده‌توانى سێوو بكه‌ به‌شه‌ربه‌تى پاشان بیخۆره‌وه‌ .

هه‌موو به‌كتریا و ته‌نێكى بێگانه‌ له‌له‌شدا له‌ناو ده‌بات .
ئاستى شه‌كره‌ داده‌به‌زێنێت .
كێش داده‌به‌زێنێت به‌تایبه‌تى چه‌وورى وورگ ده‌توێنێته‌وه‌ .
كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت .
ده‌ست به‌سه‌ر گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یدا ده‌گرێت .
ته‌ندروستى دڵ ده‌پارێزێت و ڕێگرى ده‌كات له‌توش بوونت به‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵ .

به‌ڵام خانمانى دووگیان له‌ماوه‌ى دووگیان بوونیاندا نابێت سركه‌ى سێو بخۆن چونكه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ منداڵه‌ توشى له‌بارچوون بكات ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى واله‌ دووگیان بوونى خانمان ده‌كات به‌یانیان بڕشێنه‌وه‌ و زیاتر هه‌ست به‌ سووتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ بكه‌ن .

2566 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/8/2019 11:55:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ