تەندروستی
به‌ئاسانى خۆت له‌كۆكه‌ى ووشك ڕزگاربكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كۆكه‌ به‌تایبه‌تى كۆكه‌ى ووشك له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كان ، به‌تایبه‌تى شه‌وان زۆرجار وات لێ ده‌كات نایه‌ڵێت خه‌وت لێ بكه‌وێت به‌هۆى به‌رده‌وام ووشك بوونه‌وه‌ى قووڕگت و هه‌ست به‌ئاوسان و خوورانى قورگت ده‌كه‌یت .

سه‌ره‌تا پێویسته‌ پله‌ى گه‌رمى ژووره‌كه‌ت ڕاگریت ،واتا  باشتروایه‌ ژوورى خه‌وه‌كه‌ت به‌تایبه‌تى شه‌وان نابێت زۆر گه‌رم بێت و نابێت سارد بێت ، به‌ڵكو مامناوه‌ند بێت .
پێش نوستن ئاوى گه‌رم بخۆره‌وه‌ و هه‌ڵمى ئاوى گه‌رم هه‌ڵمژه‌ .
جێگه‌ى نوستنه‌كه‌ت به‌تایبه‌ت سه‌رینه‌كه‌ت باكه‌مێك به‌رز بێت تاوه‌كو كه‌متر بكۆكیت.
یه‌ك كاتژمێر پێش نوستن ، یه‌ك كه‌وچك ئاوى زه‌نجه‌بیل تێكه‌ڵى یه‌ك كه‌وچك ئاوى هه‌نگوینى بكه‌ ، پاشان بیخۆره‌وه‌ .
گه‌ڵاى نه‌عنا بۆ ماوه‌ى دوو ده‌قه‌ له‌ناو ده‌مدا بیهێڵه‌ره‌وه‌  پاشان بیجوو ئه‌وه‌ش یارمه‌تى پاك بوونه‌وه‌ى ناوده‌م و قوورگ ده‌دات له‌هه‌موو جۆره‌ میكرۆبێك .

7566 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/8/2019 10:52:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ