هەواڵ
وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیەندرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

 
بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری سبه‌ینێ یەک شەممه‌ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند: " سبه‌ینێ یەک شەممە ٨ ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەوەزارەت دابەشدەکرێت".


رۆژی دووشەممە ٩ى كانونى یه‌كه‌م مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ى پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت.
 

وەزارەتی دارایی، رۆژی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت.

هەروەها بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.

8557 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2019 11:51:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ