هەمەڕەنگ
باشترین خۆراك چییه‌ بۆ شه‌وانه‌ پێش نوستن !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان به‌ده‌ست كێشى له‌شمانه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌وورگدا هۆكارى زۆرى بێزاریمانه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌زانین بوونى وورگ ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ست دانى جوانى له‌ش و لارت .

وورگیش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌وان پێش خه‌وتن ژه‌مه‌ خۆراك بخۆین به‌تایبه‌تى ژه‌مى چه‌وور و خۆراكه‌ خێرا ئاماده‌كراوه‌كان .

خواردنى هه‌ر ژه‌مێك له‌شه‌ودا پێش نوستن هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌و بوونت و زیاد بوونى چه‌ورى له‌ش و وورگ چونكه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ریدا ده‌نویت و كاتى زۆرى ده‌وێت بۆ هه‌رس كردن .

ده‌پرسین ئاخۆ باشترین خۆراك چییه‌ شه‌وان پێش نوستن بیخۆیت و یارمه‌تى لاوازى كێشیشت بدات ؟

باده‌م یه‌كێكه‌ له‌باشترین خێزانى چه‌ره‌سات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامین (سى) شه‌وانه‌ نیوكاتژمێر پێش نوستن حه‌وت ده‌نك باده‌م بخۆ ، هه‌تابه‌یانى ڕێگرى برسى بونت ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا كێشیش لاواز ده‌كات .
ئه‌گه‌ر باده‌مت ده‌ست نه‌كه‌وت ده‌توانى شه‌وانه‌ چوار بۆ پێنج گوێز بخۆیت ئه‌ویش وه‌كو باده‌م كار ده‌كات..
4940 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2019 11:40:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ