هەواڵ
ناسنامه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌وی رابردوو ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد ئاشكرابوون
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ پردی سنه‌ك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانی عێراقی كرد ، سه‌ر به‌ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقین كه‌ میلیشیایه‌كی چه‌كداری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین و راسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له‌و كوشتوبڕه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئیلێكترۆنی "ئیندیپێندنت عه‌ره‌بی"  كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بینیووه ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌ندامانی حزبوڵڵای عێراقی كه‌ به‌ فه‌رمی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبین و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن و وه‌ك به‌شێك له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق پۆلێنكراون، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی به‌غدا، چه‌كه‌ مامناوه‌ندی و مووشه‌ك و ئاڕ بی جیییه‌كانیان له‌ باره‌گایه‌كیاندا له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا جێهێشتووه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كاریانهێنابوو.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و هێرشه‌دا به‌شدارییان كردووه‌، 300 تا 400 كه‌س بوون.

7624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/7/2019 11:24:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ