هەواڵ
دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دەستپێدەکات
 ئاڕاستە


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 
 پرۆسەی وردبینیکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەران لەلایەن گەنجینەکانەوە بە تەواوی کۆتایی هاتووەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێدەکات و سەرەتا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی مانگەکانی ڕابردووش بێت، لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و پاشان وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندرووستی و دارایی مووچەیان پێ دەدرێت.
8096 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2019 11:06:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ