هەمەڕەنگ
له‌م وه‌رزه‌ چۆن خزمه‌تى ده‌سته‌كانت ده‌كه‌یت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ووشك بوونه‌وه‌ى ده‌ست و پێیه‌كانت به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین كێشه‌كانى پێست ، ڕۆژانه‌ چه‌ندین جار ده‌سته‌كانمان ته‌ڕ ده‌كه‌ین و ده‌یشۆین .

باشترین ڕێگه‌ تاوه‌كو ڕێگرى بكه‌یت له‌ووشك بوونه‌وه‌ى ده‌سته‌كانت و قڵیشاندنى ، هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ دواى شوشتنى ده‌سته‌كانت ڕاسته‌وخۆ به‌ خاولى ووشكى بكه‌یته‌وه‌ ، هه‌رگیز مه‌هێڵه‌ ئاو به‌ده‌سته‌كانته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و خۆى پێوه‌ى ووشك ببێته‌وه‌ ، چونكه‌ ته‌ڕبوونى ده‌سته‌كانت هۆكارێكه‌ بۆ ووشك بوونه‌وه‌ى پێستت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواى ووشك كردنه‌وه‌ى ده‌سته‌كانت پێویسته‌ به‌كرێمى شێدار چه‌وورى بكه‌یت ،چونكه‌ چه‌ند هه‌واى سارد و ووشك بدات له‌ پێستت ئه‌وا ده‌سته‌كانت ووشك نابنه‌وه‌ كرێمى چه‌ووركردنى ده‌سته‌كانت ڕێگرى له‌ قڵیشاندنى ده‌كه‌ن.

شه‌وانه‌ ده‌توانیت توێكڵى پرته‌قاڵ بهێنیت ،پاشان بیهێنه‌ به‌ده‌سته‌كاندا زۆر سوود به‌پێستت ده‌گه‌یه‌نێت جگه‌له‌وه‌ى ڤیتامین ده‌به‌خشێته‌ پێستت و پاكیشى ده‌كاته‌وه‌ .

841 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2019 11:56:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ