هەواڵ
وەزارەتی كارەبا ماوەی مانگێك مۆڵەت دەداته‌ هاوڵاتیان
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك مۆڵەت دەداته‌ ئەو ماڵ و شوێنانەی كارەبایان بەزیادەڕۆیی راكێشاوە و پێویستە كاتژمێری كارەبا دابنێن، بەپێچەوانەوە رووبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كارەبا هەر كەسێك لەهەر شوێنێك كارەبای هەیە یان داوای هێڵی كارەبا دەكات پێویستە تا 1ی كانوونی دووەمی 2020 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكات بۆ ئەوەی بەفەرمی كاتژمێری بۆ دابنرێت، دوای ئەو بەروارە هەر كەسێك بەزیادەڕۆیی كارەبا رابكێشێت یان بێ ئاگاداری دام و دەزگاكان، كارەباكەی دەبڕدرێت و رێكاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

روونیشیكردەوە: هەر بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كارەبا، تا 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی كارەبا لەڕۆژێكدا هەزار و 500 مێگاوات بووە، لەكوردستان و سلێمانیش 19 تا 23 كاتژمێر كارەبا هەبووە، بەڵام لەچەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی نەبوونی نەوت و خواست لەسەر كارەبا، ئەو بڕە بۆ شەش هەزار و 500 زیادیكردووە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەن هەماهەنگ بن تا ئەو وەرزانەی تیایدا كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

10047 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/4/2019 9:52:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ