زانست
ویندۆس 7 كۆتایى به‌ژیانى دێت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری سیستمه‌ گشتگیره‌كه‌ی ویندۆس 7 ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ فه‌ڕمی له‌ 14 مانگی یه‌كی ساڵی 2020 هه‌موو جۆره‌ پشتگیریه‌ك بۆ ویندۆس 7 ئه‌وه‌ستێنن و چیتر ویندۆس 7 یه‌كێك نابێ له‌ وه‌شانه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و به‌ ته‌واوی ئیهمال ئه‌كرێ!!

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ خۆشكه‌ر ئه‌بێ بۆ هاككه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌ستیان به‌ داتای به‌كارهێنه‌رانی ویندۆس 7 بگا ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌ دامه‌زراون و كار به‌م سیستمه‌ ئه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 2015 كومپانیای مایكرۆسۆفت گشت پشتگیریه‌كی بۆ ئه‌م سیستمه‌ وه‌ستاند له‌ ڕووی گه‌شه‌پێدانیه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا كۆمپانیا ناوبراوه‌كه‌ ئه‌یه‌وێ كه‌ گشت پشتگیریه‌كی ئاسایشیش بۆ ئه‌م سیستمه‌ دابخات و به‌كارهێنه‌ران ناچار بكا كه‌ ویندۆس 10 به‌كاربێنن!

سه‌رچاوه‌: تیك ئاى .


821 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/3/2019 11:31:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ