هەواڵ
قوباد تاڵەبانی ، خێزان و کەس وکاری شەهیدانی گەرمیانی بەسەر کردەوە
 ئاڕاستە

لە سەردانێکی دا بۆ گەرمیان ،  هەڤاڵ" قوباد تاڵەبانی " جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی هەریەک لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو هەڤاڵ خەسرەو گوڵ محەمەد و لێپرسروانی تری حکومی گەرمیان خێزان و کەس وکاری شەهیدانی گەرمیانی بەسەر کردەوە.

لە پەیامێکی دا هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندوە " خێزانی شەهیدە سەربەرزەكانی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمدواییەی كوڵەجۆی گەرمیانم بەسەركردەوە، ورەی ئەوان دڵنەوایی و پاڵنەرێكی گەورەی بەردەوامییە بۆ كاری زیاتر لە پێناو كوردستانێكی ئارام. دڵمان لەگەڵ كەسوكاری سەرجەم شەهیدە نەمرەكانە و سڵاو بۆ گیانی پاكیان".

شەوی هەینی ڕابردوو لە هێرشێکی تیرۆرستی ڕێکخراوی داعش دا بۆ سەر کوڵەجۆ هەریەکە ڕائد سمکۆ عەلی و دوو کارمەندی تری ئاسایش    شەهیدبوون .

191 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2019 8:56:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ