لە ڕاگەیەنراوێکی دا کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ، بەڕێوبەری گشت خوێندنگا و قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانی ژمێریاری پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی موچەی وانەبێژان .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە " بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگە ئامادەییەکان لە سنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی سێ شەممە بەرواری 3 / 12 / 2019 ، سەردانی بەشی ژمێریاری وانەبێژی بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی کرێی وانەبێژی بۆ مانگی 10
قوتابخانە بنەڕەتییەکانیش بەم شێوەیە سەردانمان بکەن
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 4 / 12 / 2019 قوتابخانەکانی سنوری چوارقوڗنە و حاجیاوا و سەروچاوە و دەورو بەریان سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی کرێی وانەبێژی.
قوتابخانەکانی ناو سەنتەری شاری ڕانیە و سەرکەپکان ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 5 / 12 / 2019 سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە.
هاوکات ژمێریاری وانەبێژی ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە کە دوا کات بۆ وەرگرتنی لیستی وانەبێژی مانگی یانزە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 5 / 12 / 2019 لەدوای ئەو بەروارە لیستی وانەبێژی مانگی یانزە وەرناگیرێت٠