هەمەڕەنگ
بێ ئامێرى گه‌رمى چۆن قژت لوول ده‌كه‌یت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 
هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌كارهێنانى ئامێرى قژ لوول كردن هۆكارێكه‌ بۆ سووتان و ته‌نك بوونه‌وه‌ى قژ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر ڕۆژێك ئاره‌زووت كرد قژت لوول بكه‌یت ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ ڕێگه‌ى سروشتى  به‌كاربهێنیت بۆ لوول كردنى قژت و دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ئامێره‌ گه‌رم كه‌ره‌كانى قژ.

چوار رێگای جیاواز و سروشتی بۆ لولكردنی قژت: 
*به‌كارهێنانی له‌فافی ئیسفه‌نجی یه‌كێكه‌ له‌ رێگا كلاسیكیه‌كان، شێوازێكی لولی جوان ده‌به‌خشێت به‌ قژه‌كه‌ت، ده‌كرێت شه‌وان به‌ر له‌ نوستن به‌كاریبهێنیت و به‌یانیان لێی بكه‌یته‌وه‌. 
*لولكردنی قژ به‌ پرچ یه‌كێكی تره‌ له‌ رێگاكان، ده‌توانی به‌پێی خواستی خۆت لولیه‌كه‌ی دیاری بكه‌یت، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت لولیه‌كه‌ی گه‌وره‌ بێت پرچی گه‌وره‌ بكه‌ له‌ قژكه‌تدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پرچی بچوك. 
*لولكردن به‌ ته‌له‌ ره‌شه‌كان رێگایه‌كی باشه‌، ده‌توانی قژه‌كه‌ت بكه‌یت به‌چه‌ند به‌شێكی بچوك یان گه‌وره‌ و لولی بده‌یت، دواتر به‌ ته‌له‌ ره‌شه‌كان گیری بكه‌یت و له‌رۆژی دوایدا بیكه‌یته‌وه‌.
917 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2019 12:19:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ