هەواڵ
ئاوه‌كه‌ى چه‌مى قلیاسان 36 ملیۆن دۆلارى برد
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


پارێزگاری سلێمانی باس له‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پرۆژه‌ و ئیشیان ده‌كات له‌ پارێزگاكه‌ و ده‌ڵێت:بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق کەمترین رێژەی بێکاری و هەژاری لە سلێمانیدا هەیە،ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:چەمی قلیاسان بە 36 ملیۆن دۆلار کرایە شوێنێکی گەشتیاریی به‌ڵام هەمووی ئاوبردی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: پرۆژەی چەمی قلیاسان کە بە 36 ملیۆن دۆلار کرایە شوێنێکی گەشتیاریی هەمووی ئاوبردوویەتی،چۆن دەبێ 36 ملیۆن دۆلار ئاو بیبات، دەبێ لێپێچینەوە لە بەرپرسیاران بکرێت".

 سه‌باره‌ت به‌ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی ناوشاریش وتی: چەند پاسێک لە دەوروبەری شەقامی 60 مەتری دابیندەکرێت، هەموو پلانەکەمان ئامادەکردووە و ناردوومانە بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەگەڵ چەند شارێکی ئەوروپی و چەند کۆمپانیایەک سەرقاڵی ئەوەین بۆ ئەوەی چەند پاسێک بهێنینە سەنتەری سلێمانی، بەڵام سەرەنجام دەبێت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رەزامەندی بدات.

پارێزگارى سلێمانى وتیشى:دوو ساڵە سەرقاڵی کردنەوەی نووسینگەی راستاندنین،بۆ ئەوەی هەر کەس هەرکارێکی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەبێ (منداڵبوون، مردن، میرات، هاوسەرگیری، جیابوونەوە، گەشکردن و چەندین کاری دیکە) دەتوانن لە رێگەی ئەو نووسینگەوە کارەکانیان رایی بکەن، لیژنەیەک لە عێراقەوە هاتووە و شوێنەکەی بینیوە، ئەم نووسینگەیە تەنیا لە بەغدا هەیە، بەڵام لە داهاتوودا لە سلێمانیش دەکرێتەوە و بڕیاری لەسەر دراوە". 
 
باشترین پارێزگا لە رووی هەژاری و بێکارییەوە سلێمانییەلە عێراقدا،بەجۆرێک تەنیا 8%ی دانیشتووانی سنووری سلێمانی بێکارن و 5.5%یش لە هێڵی هەژاریدان.(هەڤاڵ ئەبوبەکر واى وت)
 
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كاندا ناوبراو له‌باره‌ى پرۆژی 100مەتری و پلانی هاتووچۆ ئاشكراى كرد: چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانین، سەرۆک وەزیران بەڵێنی پێداوین پارەکەمان بۆ تەرخان بکات،بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاتووچۆش دەبێ ژمارەی ئۆتۆمبێل و کاتی مانەوەیان لەسەر جادەو بانەکان کەم بکەینەوە و پلانێک دابنێین کە ئیدی تاکسی بەبێ کار نەسووڕێتەوە، پلانی ئەوەمان هەیە کە هێڵی زەرد بۆ پاس دروستبکەین، ئێستاش وەکو سەرەتایەک لە شەقامی سالم دروستمانکردووە". 
 
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:بەراورد بە شارەکانی دیکە، نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزانترینە، رۆژانەش دوو ملیۆن و 850 هەزار لیتر بەنزین دەسوتێنرێت.
862 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2019 12:05:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ