هەواڵ
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌فرزه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ندین سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌ .

دوای ئه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق زانیارییان پێگه‌یشت له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتوو كه‌ له‌ساڵی 2016 ه‌وه‌ فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه‌ و له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن چه‌ندین سكاڵاشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ ،پۆلیسی سه‌یدسادق لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا له‌سنوری قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب ، ع ، م ) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ .

هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكی تریان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزینی مۆبایل له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی سنوری قه‌زای سه‌یدسادق .

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م ، ح ،ب ) به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌.
336 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2019 11:44:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ