هەواڵ
خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان گۆڕانگاری تێداتێدا دەکرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی یانزە (7 بۆ 8) هەزار دینار دەبێت، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەکانیش بۆ مانگی دوانزە گۆڕانگاری تێداتێدا دەکرێت.

قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریکرا و موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت.

هەروەها، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە لە مانگی (12) کانونی یەکەم، بەم جۆرە دەبێت: لە کاتژمێر (6:30) شەش‌و نیو بۆ (8)ی بەیانی و لە کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  کاردەکەن، لە رۆژانی هەنیشدا بەیانیان ئیشی پێناکرێت و لە بەرامبەردا لە کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە مۆلیدەکان دەکرێت.

هەروەها لەو کاتانەدا لەکاتی بڕینی کارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدە ئەهلییەکان لە ماوەی (10) خولەکدا کاریان پێدەکرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

بەمەبەستی دیاریکردنی نرخی کارەبای مرلیدە ئەهلییەکان ئەمڕۆ دوو شەممە 2019.12.2 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنەی  مۆلیدە ئەهلییەکانی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە.
2099 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2019 11:22:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ