هەمەڕەنگ
بۆ خه‌وێكى ئارام و قووڵ له‌م هه‌ڵانه‌ به‌دوور به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خه‌و یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین به‌شه‌كانى ژیان ، ڕۆژانه‌ له‌ش و مێشك پێویستى به‌ "7-8" كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌ تا به‌ته‌واوى بحه‌سێیته‌وه‌ ،به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ بتوانى خه‌وێكى ئارام و قووڵ به‌ڕێ بكه‌یت ، كاتێك زۆر ده‌خه‌ویت به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌یت تێر خه‌و نه‌بویت واتاى ئه‌وه‌یه‌ نه‌چویته‌ته‌ قوڵاى خه‌وه‌وه‌.

له‌خواره‌وه‌ باس له‌كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌كه‌ین ڕێگرى له‌ خه‌وى ئارام و قووڵ ده‌كه‌ن:-

*شه‌وانه‌ خواردنه‌وه‌ كافاینه‌كان مه‌خۆره‌وه‌، چونكه‌ وات لێ ده‌كات نه‌توانى به‌ئارامى بخه‌ویت . 
*خواردنی چه‌ور مه‌خۆ، چونكه‌ به‌پێ توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان چه‌ند كاتژمێرێك پێش نوستن خواردنی چه‌ور زیانی هه‌یه‌ بۆ خه‌وت له‌هه‌مانكاتدا بۆ ته‌ندروستیت. 
*چه‌ند كاتژمێرێك پێش خه‌وتن وه‌رزش مه‌كه‌، چونكه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌شت تێكده‌دات و خه‌وت ده‌شێوێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك راهێنانی به‌سوود هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خه‌و یان یۆگا یارمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌دات خه‌وه‌كه‌ت خۆشتر بێت. 
*به‌رله‌ خه‌وتن هیچ جۆره‌ ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی به‌كارمه‌هێنه‌، وه‌ك مۆبایل و ئایپاد.. هتد، چونكه‌ كار له‌ مێشك ده‌كات و خه‌وت تێك ده‌دات.

شه‌وانه‌ له‌م ڕه‌فتارانه‌ به‌دووربه‌ تابتوانى خه‌وێكى ئارام و قووڵ به‌ڕێ بكه‌یت. 

1354 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2019 10:43:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ