تەندروستی
بزانه‌ زۆرمانه‌وه‌ى سووراو به‌لێوته‌وه‌ توشى چیت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌ى خانمان به‌گشتى ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ بۆماوه‌یه‌كى زۆر سووراو به‌ لێویانه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ئاره‌زووى به‌كارهێنانى سووراو بكه‌ن ، گومانى تێدا نییه‌ سوراویش یه‌كێكه‌ سه‌ره‌كیترین به‌رهه‌مه‌ جوانكارییه‌كان و جوانى تایبه‌تى ده‌به‌خشێته‌ خانمان.

به‌ڵام زۆر مانه‌وه‌ى به‌لێوه‌وه‌ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر توشى كێشه‌ى ته‌ندروستیت ده‌كات ، سوراو له‌زۆربه‌ى مادده‌ كیمییاوییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت یه‌ك له‌و ماددانه‌ى كه‌لێى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت "مادده‌ى ڕه‌ساسه‌" كه‌له‌ زۆربه‌ى سووراودا بوونى هه‌یه‌ كه‌واده‌كات سوراوه‌كه‌ توند بێته‌وه‌و پێكه‌وه‌ بلكێن.

ئه‌م مادده‌یه‌ له‌له‌شدا كۆده‌بێته‌وه‌ واته‌ خێرا زیان به‌ مێشك و ماسولكه‌ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو هێواش هێواش له‌له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه‌ ،چونكه‌ نافه‌وتێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ توشى زۆر نه‌خۆشیت بكات.

ئه‌و دایكانه‌ى كه‌شیر ده‌ده‌ن به‌منداڵه‌كانیان زۆر به‌كارهێنانى سوراو كار له‌شیرى دایكه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یدات به‌ كۆرپه‌له‌كه‌ى.

هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت كه‌مترین كات سووراو به‌لێوته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ نه‌ى خۆیت به‌ خۆراك و ئاوه‌وه‌.
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/27/2019 12:07:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ