کۆمەڵایەتی
به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنیان په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ دووسه‌دیاندا ئه‌نجام داوه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌پێى ڕۆژنامه‌ى "Zambian Observer" باس له‌ڕووداوێكى زۆر ده‌گمه‌ن ده‌كات كه‌له‌ كیشوه‌رى ئه‌فریقا "زامبیا" ڕووى داوه‌ ، خانمێكى ته‌مه‌ن "39" ساڵ كه‌ به‌ڕێوبه‌رى یه‌كێكه‌ له‌ بانكه‌كانى زامبیا كه‌له‌شوێن كاره‌كه‌یه‌وه‌ توانیوێتى په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ "200" دووسه‌د پیاو ببه‌ستێ و زۆربه‌ى پیاوه‌كان ڕازى نه‌بوون به‌و په‌یوه‌ندییه‌ .

سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئه‌م خانمه‌ پێشتر هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام نه‌داوه‌ و بانكى نیشتیمانى زامبیا كاتێك سكاڵاى "10" پیاوى به‌ده‌ست گه‌شت كه‌ سكاڵایان دژى خانمه‌ به‌ڕێوبه‌رێك به‌رزكردۆته‌وه‌ ،كه‌ ئه‌م خانمه‌ به‌زۆر په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌بانكه‌كه‌ دایان بمه‌زرێنێت و كاریان بۆ به‌ڕێوه‌ به‌رێت.

هه‌ربۆیه‌ ده‌ست به‌جێ بانكى نیشتیمانى زامبیا ئه‌م خانمه‌ى له‌كاره‌كه‌ى ڕاگرت و دوورى خسته‌وه‌ و دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئه‌م كاره‌یان به‌ قێزه‌ون ناوبرد.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش ساڵى ڕابردوو له‌وڵاتى "اوغندا" مامۆستایه‌كى زانكۆ په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ چه‌ندین خوێندكاریكدا ئه‌نجام داوه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌رچونیان و به‌رزكردنه‌وه‌ى نمره‌كه‌یان له‌و ده‌رسه‌.

39811 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2019 12:16:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ