تەندروستی
تایبه‌ت به‌وانه‌ى زۆر كه‌م كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ووزه‌وات ده‌خۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

سه‌ووزه‌وات باشترین ژه‌مه‌ خۆراكه‌ بۆ له‌ش ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر ئاره‌زووى ناكه‌ن ، توشى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌ش هه‌ست به‌كه‌مى زۆربه‌ى ڤیتامینات و كانزاكان و مادده‌ى ئاسن ده‌كات .

خێزانى سه‌ووزه‌وات وه‌كو (هه‌موو میوه‌كان – ته‌ماته‌ – بیبه‌ر- كه‌له‌رم-قه‌رنابیت –كه‌ره‌ووز وهه‌موو جۆره‌ سه‌ووزه‌یه‌ك – په‌تاته‌).

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و نیشانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاماژه‌ن تاوه‌كو بزانیت كه‌م خواردنى خێزانى سه‌ووزه‌وات توشى چیت ده‌كات :-
ماندوێتى : به‌رده‌وام هه‌ست كردن به‌ماندوێتى و هیلاكى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى ئاسن و ڤیتامینات تاوات لێ ده‌كات هه‌ست گێژبوون بكه‌یت .
ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌: ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى مۆر یان شین له‌هه‌ر شوێنێكى جه‌سته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌مى ڤیتامین (ج) له‌له‌شدا ئه‌م ڤیتامینه‌ زیاتر له‌ سه‌ووزه‌واتدا كۆده‌بێته‌وه‌.
بیرچوونه‌وه‌ : هه‌ست كردن به‌بیرچوونه‌وه‌ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى خواردنى ته‌ماته‌و گێزه‌ر .
ڕه‌ق بوونى ماسولكه‌كان :كه‌مى كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم له‌له‌شدا هۆكارێكه‌ بۆ ڕه‌ق بوونى ماسولكه‌كان ،نه‌خواردنى سه‌وزه‌وات و نیسك و چه‌ره‌سات و سه‌ووزه‌ وه‌ره‌قییه‌كان به‌رپرسن له‌م كێشه‌ ته‌ندروستییه‌.
496 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/25/2019 11:06:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ