هەواڵ
ئه‌مڕۆ ته‌نها موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ، چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك موچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ وه‌بگرن ، به‌ڵام به‌غداد پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه‌ ، ئه‌مڕۆ ته‌نها موچه‌ی فه‌رمانبه‌رنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت .


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت .
 ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌شكرد: "بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ تا ئێستا دیارینه‌كراوه‌ ئایا هیچ وه‌زاره‌تێك موچه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ " .

جێگه‌ی باسه‌ دوێنێ خشته‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ ، به‌ پێی خشته‌كه‌ش بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و ئه‌وقاف و ، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سامانه‌ سروشتییه‌كان و ده‌زگای گشتی ئاسایش و هێزی به‌رگری فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و پۆلیسی نه‌وت و گاز ، موچه‌كانیان وه‌ربگرن .
11046 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2019 9:24:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ