زۆربه‌ى دایكان و باوكان هه‌میشه له‌خه‌مى ئه‌وه‌دان بتوانن به‌باشترین ڕێگه هه‌ڵسوكه‌وتى باش فێرى منداڵه‌كانیان بكه‌ن ، تاوه‌كو له‌داهاتوودا ببه كه‌سانى سه‌ركه‌وتووى نێو كۆمه‌ڵگا .
هه‌ربۆیه پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن باشترین شێواز بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵ شێوازى نه‌رم و نیانییه .
• له‌منداڵییه‌وه وافێرى بكه كه‌به شێوازى ڕه‌ق و قسه‌ى ناشرین له‌گه‌ڵى نه‌دوێیت و به‌نه‌رمى هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكه .
• یاریى و گاڵته‌و گه‌پ له‌منداڵه‌كه‌ت مه‌گره‌وه وازى لێ بێنه بایارى خۆى بكات .
• یارمه‌تى ده‌رى به له پرۆسه‌ى خوێندنیدا تا زیاتر ئاره‌زووى خوێندن بكات.
• منداڵه‌كه‌ت وا ڕابهێنه با پشت به‌خۆى ببه‌ستێ .
• زۆر سه‌رمه‌خه سه‌ر منداڵه‌كه‌ت باهه‌ست به بێزارى نه‌كات .
• مه‌هێڵه منداڵه‌كه‌ت ترس و دڵه‌ڕاوكێ ى توش بێت .
• فێرى ئه‌وه‌ى بكه بالهژیانیدا به‌جوانى له ژیان بڕوانێت .