کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌تگه‌یه‌نێته‌ كه‌سایه‌تى ده‌روون به‌هێز
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


هه‌ریه‌كه‌مان پێویستیمان به‌وه‌یه‌ ببینه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى ده‌روون به‌هێز ، چونكه‌ ده‌روونت لاواز نه‌بێت ئه‌و توانایه‌ت تێدا ده‌بێت كه‌به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و كێشه‌كانى ژیانتا زاڵ بیت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ دان و گرتنه‌ به‌رى چه‌ندین خاڵى به‌هێز كه‌یارمه‌تیت ده‌دات تا بتوانى كه‌سایه‌تیت به‌هێز بێت .

ئه‌و خاڵانه‌ چین كه‌یارمه‌تیت ده‌دات ببیته‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى ده‌روون به‌هێز :-

*بیر له‌ ڕابردوو مه‌كه‌ره‌وه‌ و خه‌مى لێ مه‌خۆ ، هه‌وڵ بۆ داهاتووت به‌.
*به‌فیڕۆنه‌دانى كات زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ گه‌راندنه‌وه‌ى نییه‌ .
*خۆت به‌و شتانه‌وه‌ خه‌ریك مه‌كه‌ كه‌ توانات نییه‌ بۆى ، هه‌وڵ بده‌ خۆت له‌ شتێكدا بدۆزیته‌وه‌ كه‌ كاتى بۆ ته‌رخان بكه‌یت و سه‌ركه‌وتوو بیت تێدا.
*شه‌رم مه‌كه‌ له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانت.
* له‌هیچ كێشه‌ و گرفتێك مه‌ترسه‌ كه‌ دێته‌ پێشت و به‌سه‌ریدا زاڵ به‌.
*له‌هه‌ر پله‌یه‌كى ژیانتا شكستت هێنا واز مه‌هێنه‌ وا هه‌ست مه‌كه‌ ئه‌مه‌ كۆتا خاڵى تۆیه‌.
* گوێ له‌چوار ده‌وورت بگره‌ ، به‌ڵام خۆت چى به‌گونجاو ده‌زانیت ئه‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ .
2078 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2019 12:03:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ