هەواڵ
پرۆسەی ھەڵبژاردنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتی بەردەوامە
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پرۆسەی ھەڵبژاردنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتی بەردەووامە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنفرانسی کۆمیتەی سەروەریش ڕایگەیاند:٦٩٣٦ ئەندام لە سنوری کۆمیتەکەمان دەنگ دەدات و ٤٢ کاندیدمان ھەیە و پرۆسەکەش بە سەرکەوتووی تێدەپەڕێت و تاکو کاتژمێر ٣ی ئێوارەش بەردەوام دەبێت.

صاڵح فەقێ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و سەرپەرشتیاری لیژنەی ھەڵبژاردن تایبەت بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:لەو ٤٢ ئەندامە ٢٩ کەس ئەبێتە ئەندامی کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی ھێمن و زۆر باش بەڕێوە دەچێت.

وتیشی:ئومێد دەکەین لەپێناو بەرژەوەندی یەکێتی و کۆنفرانسەکان و تەنانەت تا کۆنگرەش بەشێوەیەکی باش و سەرکەوتووانە بەرێوەبچێت و ببێتە مایەی دڵخۆشی کەس و کاری شەھیدان و نوێ بونەوەی یەکێتی.

صاڵح فەقێ محەمەد باسی لەوەش کرد:ھیچ کێشەیەکی فەوتانی دەنگدەر بوونی نییە و ھەمووان دەتوانن دەنگبدەن و تا کاتژمێر ٣ی ئێوارەش بەردەوام دەبین،وە ئەگەر پێویست بکات داوا لە لێیژنەی باڵا دەکەین کاتەکەمان بۆ درێژ بکەنەوە.

358 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/17/2019 3:25:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ