زانست
نرخى كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" له‌بازاڕه‌كانى جیهان گه‌یشته‌ لووتكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌پێ ى نوێ ترین زانیارى و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردۆته‌وه‌ ، كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" توانیوێتى ڕیزى پێشه‌وه‌ بگرێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى له‌هه‌موو بازاڕه‌كانى جیهان .

به‌پێ ى ئه‌و هه‌واڵه‌ نرخى كۆمپانیاى "ئه‌پڵ" له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا زیاتر له‌ "ترلیۆن " دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات.

ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا توانیوێتى به‌رزترین نرخ تۆماربكات له‌چاو هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا زیره‌كانه‌ى كه‌وه‌ك "ئه‌پڵ" بونیان هه‌یه‌ له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا .

ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ ڕوو نرخى كۆمپانیاى ئه‌پڵ گه‌یشتۆته‌ "1.17" ترلیۆن دۆلار  له‌جیهاندا ،هه‌ربۆیه‌ "ئه‌پڵ" به‌یه‌كه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت كه‌ توانیوێتى بگات به‌و نرخه‌ له‌بازاڕدا.

"وول ستریت" ى ئه‌مه‌ریكى باس له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى ئه‌پڵ ده‌كات كه‌ توانیوێتى پێى بگات زیاتر به‌هۆى ئه‌و مۆبایله‌ هۆشمه‌ند و زیره‌كانه‌ى "ئایفۆن" به‌رهه‌مى هێناون ، له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆبایله‌زیره‌كانه‌ى كه‌وه‌ك سه‌عات به‌كارده‌هێنرێت .
له‌ئه‌م ساڵدا نرخى " ئه‌پڵ"  له‌ "8%" ى به‌رز بۆته‌وه‌  له‌هه‌موو بازاڕه‌كانى جیهان وه‌ك له‌ كۆمپانیا ناوازه‌كانى تر .
536 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/17/2019 12:18:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ