هەواڵ
ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەت و توێژێک دابەشده‌کرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی وەزارەت و توێژێک دابەشبکرێت.

به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى  لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، بڕیاره‌  ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کەم ئەندامان دابەش بکرێت".

 

هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.



1084 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/17/2019 9:02:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ