هەواڵ
كه‌شناسی هه‌رێم: بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد روو له‌ هه‌رێم ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وا رووده‌دات و بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد له‌ روسیاو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ روو له‌ هه‌رێم ده‌كات.

بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌زه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 18ی تشرینی دووه‌م تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت و پله‌كانی گه‌رما له‌ حه‌وت تاوه‌كو هه‌شت پله‌ نزمده‌بنه‌وه‌ و بارسته‌ی هه‌وایه‌كی نیمچه‌ ساردیش روو له‌ هه‌رێم ده‌كات".

وتيشى: "ئه‌و بارسته‌ هه‌وا سارده‌ له‌ژێر كاریگه‌ری وڵاتی روسیاو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌ و له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌فر ده‌بارێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌ به‌فر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم ببارێت".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  به‌ڵام هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دواكه‌وتنی باران مه‌ترسی نییه‌، به‌ڵكو تائێستا دواكه‌وتنی باران حاڵه‌تێكی ئاساییه‌".
7934 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2019 10:36:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ