هەواڵ
مانگانه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نها 60 لیتر به‌نزین تێبكات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


له‌ ئێران گرانكردنی نرخی به‌نزین  ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌چه‌ند شارێك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو.

حكومه‌تی ئێران بڕیاری دا نرخی به‌نزین زیادبكات و مانگانه‌ش هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نها 60 لیتر به‌نزین تێبكات، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د، به‌نده‌ر عه‌باس، سیرجان و چه‌ند شارێكی دیكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو.

شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و شیراز زۆرترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی تێدابو، هه‌ربۆیه‌ حكومه‌ت ناچاربوو خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت رابگرێت. 

21090 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2019 9:05:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ