وەرزش
بەبەشداری 104 تیپ خولی ئیدریس سپۆرت کۆتای هات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

گەنجێکی ناحیەی حاجیاوای سەربەقەزای ڕانیە قاڵبووەی دنیای وەرزشە و بەمەبەستی خزمەتکردنی وەرزشکاران ، توانی خولێکی تۆپی پێ ی یەک ملیۆنی بەناوی خولی ئیدریس سپۆرت بکاتەوە .

ئیدریس ئەحمەد ، بەڕێوبەری فێرگەی تۆپی پێ ی ناحیەی حاجیاوا ، بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ساڵانە ئەم خولە ئەنجام دەدرێت ، ئەمساڵ بەخولی یەک ملیۆنی دەستی پێکرد و 104 تیپ بەشداریان کرد ، بۆ هەموو کوردستان بوو ، ئەمڕۆ یاری کۆتایی خولەکەبوو لە نێوان " حاجیاوا و چوارقوڕنە " .

ناوبراو وتیشی " لە ئەمساڵدا خولی پیشەوەران و فەرمانگەکان  و پاسکیل سواری و ماڕاسۆن و  فێرگەکان وە لەساڵی 2020 خولی دوو ملیۆنی دەکەینەوە " .

کۆتایی یاریەکانی ئەم خولە لە نێوان هەردوو تیپی حاجیاوا و چوارقوڕنە بوو بە لێدانی یەکلاکەرەوە حاجیاوا بووە براوەی ئەم خولە .

983 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/15/2019 9:51:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ