وەرزش
بازرگانێکی عێراقی بەڵێنێک بەیاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەدات
 ئاڕاستە:کاوان عومەر
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ ئێوارە لە عومانی پایتەختی ئەردەن هەڵبژاردەی عێراق ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە.

یاری دوو هەڵبژاردەکە لە چوارچێوەی یاریەکانی گەڕی چوارەمی پاڵاوتنی ئاسیایە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ

پێگەی عێراق سپۆرت لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە ،  بازرگانێكی عیراقی بەڵێنی داوە هەر یاریزانێكی هەڵبژارەی عێراق  ئەمڕۆ گۆڵ لە  هەڵبژاردەی ئێران تۆماربكات، شوقەیەكی له‌ ناوه‌ڕاستی بەغداد بۆ دەكڕێت كە نرخەكەی بە 90 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت 

تا ئێستا هەردوو هەڵبژاردەکە ٢٧ یاریان پێکەوە ئەنجامداوەو ١١ جار ئێران براوە بووە و ٦ جاریش عێراق بردویەتیەوە و جارەکانی دیکەش یەکسانبوون.
327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2019 3:02:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ