هەواڵ
رۆژى یادى سلێمانى ده‌گۆڕێت؟
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى گۆڕینى رۆژى یادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانی و چالاكییه‌كان بۆ ئه‌و یاده‌،به‌رێوه‌به‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى زانیارى زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:تاكو ئێستا ئه‌و رۆژه‌ بۆ یادى سلێمانى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه‌ به‌فه‌رمى دیاری نه‌كراوه‌.

بابه‌كر دڕه‌یی به‌رێوه‌به‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ رۆژى 14-11 كه‌ دانراوه‌ بۆ یادى سلێمانى تاكو ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ به‌ فه‌رمى دانه‌نراوه‌ و ناشزانین كه‌ تا چه‌ند ئه‌و ڕێكه‌وته‌ جێگیر ده‌كرێت.

وتیشى:به‌بڵام ئێمه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به‌شدارى بۆنه‌ و چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به‌و یاده‌ ده‌كه‌ین و پشتیوانى خۆمانمان ده‌ربڕیوه‌ و شوێنمان بۆ دابین كردوون.
822 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2019 10:32:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ