هەواڵ
ئازاد عوسمان ڕۆژنامه‌نوسى دیارى گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەمرۆ 13-11-2019 دادگای کەلار کەفالەتەکەی رۆژنامه‌نوس ئازاد عوسمان بەرێوەبەری رادیۆی دەنگ ى هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بە کەفالەت ئازاد کرابوو، وه‌ بریاریشیداوه‌ بە تەوقیف کردنی تا رۆژی دوشەممە.

رۆژنامه‌نوسى دیارى شارى كه‌لار ئازاد عوسمان بەرێوەبەری رادیۆی دەنگ پێشتر لەسەر دۆسیەیەك بە كەفالەت ئازاد كرابوو بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای کەلار کەفالەتەکەی هەڵوەشاندەوە و دەستبەسەركردنی تا رۆژی دووشەممەى هه‌فته‌ى داهاتوو راگەیاند.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سەننتەر میترۆ له‌پێناو داكۆكى له‌ مافى رۆژنامه‌نووسان،لەسەر دەست بەسەركردنی رۆژنامەنوسان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌::
دەستبەسەركردن وەك تۆڵە بەكاردێت
13ی تشرینی دووهەمی 2019: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت ، دەستەسەركردن و راگرتنی رۆژنامەنوسان لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایش تۆڵەكردنەوەیە لە میدیاكاران، ئێمە رەتیدەكەینەوە.
سەنتەری میترۆ لەماوەی رابردودا بە دواداچوونی بۆ چەند كەیسێكی رۆژنامەگەری كردوە، سەرنجی داوە هەندێ لە كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە لە بنكەكانی لێكۆڵینەوەی هەرێمی كوردستان، بە تەواوەتی یاسای كاری رۆژنامەنوسی فەرامۆشدەكەن و بە یاسایەكی تر لێكۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنس دەكرێت و (دەستبەسەركركردن) لە دەرەوەی یاسای رۆژنامەگەری، وەك تۆڵەكردنەوە لە رۆژنامەنوسان، بەكاردێنن.
دوێنێ 12ی تشرینی دووهەم، ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری سایتی (سبەی) لە سۆران و باڵەكایەتی بەمەبەستی كارێكی رۆژنامەوانی دەچێتە ناوچەی برادۆست و لە بنكەی ئاسایشی ناوچەكە و بە پاساوی "وەرنەگرتنی مۆڵەت" رادەگیرێت.
رۆژی 10ی تشریینی دووهەم بە هۆی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لە كەناڵی NRT دادوەرێك سكاڵای یاسای لەسەر بەرێوەبەری ئەو كەناڵه شوان عادل و پەیامنێرەكەیان ئیحسان سابیر، تۆمار كرد لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار ووتەیان لێوەرگیرا و بریاردرا 20 رۆژ دەستبەسەربكرێن ، بەڵام هەمان رۆژ كەفالەتیان بۆ كرا .
مانگی رابردوویش هەریەك لە (محەمەد رەئوف، فازل حەمەڕەفعەت، نامیق رەسوڵ، نیاز عەبدوڵا) سەرنوسەرو ئەندامانی دەستەی نوسەرانی (درەو میدیا) و رۆژنامەنوسان، هیمن مامەند، رزگار كۆچەر، كارۆخ عومەر سەنوسەری سنور میدیا، بە پێی (یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 یاسای قەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان) بانگ كران بۆ بەردەم دادگا.
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت هەموو پابەندین بە یاسای گشتی ، بەڵام كە یاسای تایبەت هەبوو بۆ توێژێكی دیاریكراو ئەو كات دادگان پەنا بۆ یاسا تایبەتەكە دەبەن بۆیە وتراوە " الخاص یقید العام".
لە یاسای كاری رۆژنامەگەریدا باس لە دەسبەسەركردن و حوكمی زیندان نەكراوە جەختدەكەینەوە " دەبێت بە بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان بكرێت، دەستەسەركردن و راگرتنی رۆژنامەنوسان لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایش تۆڵەكردنەوەیە لە میدیاكاران و ئێمە رەتیدەكەینەوە".

یاسای رۆژنامەگەری چەختدەكاتەوە "نابێت ئەو راپروبۆچوونەی لە لای رۆژنامەنوس دەردەچێ، یان ئەو زانیاریانەی كە بڵاویان دەكاتەوە ببنە هۆی تێكدانی باری ژیانی، یان زیان بە خۆی و مافەكانی بگەینێت".
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
میترۆ لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە، هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS) ، رێكخراوی (Internews) ی ئەمریكی، وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، پاڵپشتی كردوە.
بۆ پەیوەندی:
07700004147

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/13/2019 2:45:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ