هەواڵ
تیرۆرستێك زیندانى هه‌تاهه‌تایی ده‌كرێت
 ئاڕاستە

ئاسایشی سلێمانی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ تیرۆرستێك،لەلایەن دادگاوە ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست (ئاڕاسته‌)كه‌وتووه‌،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە: له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی هێزه‌كانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی دانیشتوانی شاری سلێمانی، هێزەکانیان ماوەیەک لەمەوبەر توانیویانە "تیرۆرستێك" دەستگیربکەن.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:دەستگیرکراوەکە ناوی ( م ، أ ، و ) به‌ڕه‌گه‌ز كورد و  له‌دایكبوی ساڵی 1998 ، به‌پێی مادده‌ی (3) له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر دەستگیربکەن".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا كه‌یسه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی داداگای تاوانه‌كان كراوە، پاش دادگاییكردنی و بونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو،  له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی / 2 دوێنێ چوارشەممە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندراوە
108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/13/2019 2:45:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ