گه‌نده‌ڵى گه‌وره له 5 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى هه‌ولێر كراوه
ئاڕاستە
لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و به‌دواداچوون له دۆسیه‌ى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى له خه‌رجكردنى پێنج ملیۆن دۆلارى پایته‌ختى گه‌شتیارى شارى هه‌ولێر ده‌كرێت و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: گرێبه‌ست هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كراوه و 200 هه‌زار دۆلارى بۆ خه‌رج كراوه، بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كۆمپانیاكه له كاتی گرێبه‌سته‌كه ئاماده بووبێت و بوونی هه‌بێت.
"مهم بورهان قانع ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندووه:له ساڵی 2014 كاتێك هه‌ولێر كرا به پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پێی راپۆرتی چاودێری دارایی ده‌ركه‌وتووه چه‌ندین كاری نایاسایی و به هه‌ده‌ردان له خه‌رجكردنی پاره‌كه كراوه، له‌وانه؛ كاری نایاسایی زۆر له وهسڵهكاندا هه‌یه و گرێبه‌ست هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كراوه و 200 هه‌زار دۆلار بۆ كۆمپانیاكه خه‌رج كراوه، بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كۆمپانیاكه له كاتی گرێبه‌سته‌كه ئاماده بووبێت و بوونی هه‌بێت".
ڕاشیگه‌یاندووه:لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه جیاجیاكان پێكهاتووین به‌دواداچوون له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها پارێزگاری ئێستای هه‌ولێر بانگهێشت ده‌كه‌ین".
هاوكات غازی عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه كردووه: له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته ناو ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و ئێمه لێی ئاگاداربین، له كاتێكدا پێویست بوو هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌كلایی بكرێنه‌وه
|