هەواڵ
12 ملیار دینار بۆ دەزگای ئاسایش ته‌رخان ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

 

سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە دوا کۆبوونەوەی هەفتانەیدا چەندین بڕیاریدا، لە نێویاندا دابینکردنی 12 ملیار دیناری بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەرخانکرد.

هاوکات سەرۆکایەتی وەزیران ئەنجوومەنی وزاری بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی راسپارد، کە رێنمایی تایبەت دەربکات  بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان، و بە مەرجی دامەزراندنی کەسانی پسپۆڕ، هەروەھا دابینی کردنی پلەی فەرمانبەران و دابینکردنی دارایی بۆ کۆمپانیاکانی پارەدارکردنی کارمەندانی کۆمپانیا تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی پەیوەندەییەکان.

هه‌روه‌ها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی قەرز بە گوژمەی 11 ملیۆن و 913 هەزار دۆلار بە وەزارەتی کارەبا، بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ وێستگەی کارەبای سەماوە و زیقار.

360 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/13/2019 10:16:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ