بەبێ وەرگرتنی پارە نەوت دەدرێت
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
بەرێوەبەری بەرهەمەكانی نەوت لە عیراق ڕایدهگەیهنێت ، مانگانە 50 لیتر نەوت دەنێرن بۆ ئاوارەكان بەبێ وەرگرتنی پارە.
تالب حسێن بەرێوەبەری بەرهەمەكانی نەوت لە عیراق ڕایگەیاند: مانگانە 50 لیتر نەوت دەنێرن بۆ ئاوارەكان و بڕی 200لیتر نەوتیش دەدەن بەو كەسانە بەبێ بەرامبەر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ئاوارانەی لە كەركوك و موسڵ و شارەكانی هەرێمی كوردستانن، بڕی 200 لیتر نەوتیان بۆ دەنێرن، بەبێ وەرگرتنی پارە.
هەروەها مانگانە بڕی 50 لیتر نەوتی دیكەیان بۆ دەنێرن، بەشێوەی پاڵپشتیكراوی حكومەت
|