ڕۆژانه خانمان به‌هۆى زۆر مكیاژ كردنیان و به‌رده‌وام بونیان له‌سه‌رى پێستى ڕوخساریان ماندوو ده‌بێت و هه‌وڵ بده زۆر مكیاژ بهڕوخسارتهوه نه‌مێنێته‌وه ، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ كه دێیته ماڵه‌وه ده‌ست بكه به پاككردنه‌وه‌ى ده‌موچاوت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست .
ئه‌و ڕێگایانه چین كه یاریده‌ی لابردنی ماكیاژ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست:
*ماكیاژی چاوه‌كانت زیاتر له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه پێویستی به بایه‌خ پێدان هه‌یه بۆ لابردنی، چونكه دره‌نگ لاده‌چێت و ده‌بێت پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌كاربهێنیت جگه له شتنی، هه‌ندێكجار ده‌توانیت زه‌یته سروشتییه‌كان به‌كاربهێنیت وه‌ك زه‌یتى گوێزی هندی.
*زۆر گرنگه به پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت ڕوخسارت بشۆیت دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ماكیاژه‌كه‌ت خاوێن كرده‌وه به تۆنه‌ر یان زه‌یته سروشتییه‌كان، پاشان كرێمی شێ‌دار به‌كاربهێنه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی به پێست هۆكاره بۆ زیپكه و په‌ڵه و خاڵی ڕه‌ش.
*بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی لۆكه‌ی تایبه‌ت به پێست به‌كاربهێنه و دواتریش دڵنیابه‌ره‌وه له‌وه‌ی هیچ به‌شێكی لۆكه‌كه له‌سه‌ر پێست به‌جێ نه‌ماوه.
*پێستت چه‌وره یان وشك یاخود مامناوه‌ند بێت ئه‌وا ، له‌و ڕۆژانه‌ى كه مكیاژ ناكه‌یت ده‌توانیت ماسكى سروشتى تایبه‌ت به پێستى خۆت بۆ حه‌سانه‌وه‌ى به‌كاربهێنیت .