هەواڵ
پێشینەی خانووبەرە ده‌درێته‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت  ، " هەر هاووڵاتییەك یەك وەجبە پێشینەی خانووبەرەی وەرگرتبَت ، بەمنزیكانە وەجبەی دووەمیش وەردەگرێت".

 

له‌ نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بەژمارە ٧٦٦١ لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەرکراوە و واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی لەسەرە هاتووە، ئەو كەسانەی یەك وەجبە پارەیان وەرگرتووە و بەڵێننامەیان نەداوە كە پشكی دووەم وەرنەگرن و ئەو قیستە دەگەڕێننەوە بەپێی خشتەی گەڕانەوەی پێشینە وەك ئەوەی دابەش كراوە، لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەک. 

 


 

7665 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2019 10:30:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ