هەواڵ
تۆمه‌تبارێك لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

تۆمه‌تبارێك كه‌ ده‌یویست لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە هەڵبێت دەستگیركرا وپۆلیسی سلێمانیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ دوو فەرمانی گرتنی هەبووه‌.

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسى سلیًَمانى ڕایگه‌یاندووه‌ ،ئێوارەی دوێنێ،  تۆمەتبار (ب.ع.ف) كە دوو فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی (405-31 و 456) لەیاسای سزادانی عیراقی لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیان و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركرا، لەكاتێكدا كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت.

رونیشیكردوەتەوە: لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر راگیراوەو دوای تەواوبونی رێكارەیاساییەكان لە بنكەی پۆلیسی بازیان رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین دەكرێت كە داواكراوە بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی .
5140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2019 4:00:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ