هەواڵ
ئه‌م بێژه‌ره‌ی ڕوداو له‌ توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌
 ئاڕاستە

هیواجەمالی رۆژنامەنووس رایدەگەیەنێت: بۆ كارێكی تایبەت و گرنگ دەمویست بەخاكی توركیادا بڕۆم، بەڵام رێگەیان نەدا، بە وتەی پۆلیس بە مادەی قورس رێگەم لێگیراوە و نابێت بچمە خاكی توركیاوە.

ئەو رۆژنامەنووسە كه‌هاوكات یەكێك لەپێشكەشكارانی كەناڵی رووداو، لەهەژماری تایبەتی خۆی بابەتێكی بەناوی (دیسان توركیا رێگەی نەدا بە خاكەكەیدا بڕۆم) نوسیووەو دەڵێ:" ‎ماوەی پێنچ ساڵە سەردانی توركیام لێ قەدەخە كراوە، گوایە هەواڵم لێدراوە، بەگوێرەی ئەو نوسینەی پێمدراو بە مادەی ٩ی یاسای توركیا رێگەم پێنادرێت بچمە خاكی ئەو وڵاتە.
‎باسی له‌وه‌شكردوه‌،مادەكە لە ٧ بڕگە پێكهاتووە و بەگوێرەی چەند بڕگەیەكی مادەكە رێگە بەو كەسانە نادرێت سەردانی توركیا بكەن كە مەترسی لەسەر ئاسایشی گشی توركیا دروست دەكەن."

‎هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ ،دڵنیام پەیوەندی بە بەرنامە و ئەو پرسیارانەم هەیە كە كردومن، كوردایەتی بەكەس نافرۆشمەوە، بەڵام ئەوانەی تۆمەت هەڵدەبەستن با بزانن، ئێستا كە ئەم دێڕانە دەنوسم لە پۆلیسی فرۆكەخانەی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرم.

12790 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2019 11:24:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ