هەواڵ
منداڵێکی 3 ساڵە گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری ڕانیە و لە کاتی پارک کردنی ئۆتۆمبێلەکەی باوێک مناڵە 3 ساڵانەکەی خۆی دەشێلێت و و بەوهۆیەوە مناڵەکە گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند  "ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ڕانیە لە گەڕەڪی ڪێوەڕەش منداڵێڪی تەمەن (۳) سێ ساڵ بەناوی (ب.ٲ) لە ڕەگەزی نێر بە هۆی شێلانەوە گیانی لە دەست ، ڕووداوە ڪە لە ڪاتێڪدا ڕویداوە باوڪی منداڵە ڪە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بڪات لە ماڵە ڪەی خۆیدا بە هۆی بێ ئاگایەوە لەوکاتەدا باوڪی منداڵەڪە،  منداڵەڪە خۆ دەشێلێ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا ".

ناوبراو وتیشی " دوای ئەوەی تەرمی منداڵەکە لە پزیشڪی دادی ڕانیە توێڪاری بۆتەرمەڪەی ڪرا ڕادەستی ڪەسو ڪاریڪرایەوە. مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوە ڪە ڪراوەتەوە بەپێی مادەی (24) لە یاسای هاتوچۆ ، بە بەڕیاری دادەوەر شۆفێرەکە کە باوڪی منداڵەڪە بە ڪەفالەتی دارایی بەبڕی (5) پێنج ملێۆن دینار ئازاد ڪراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە" .
399 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 8:53:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ