هەواڵ
پەیامێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە
 ئاڕاستە


بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (دروودی خوای لەسەر بێت)، سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و خوازیاره‌ گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە.

 ئەمەش دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌: 

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام، حەزرەتی محمد (دروودی خوای لەسەر بێت) جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، خوازیارین گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە.
حەزرەتی محمد (دروودی خوای لەسەر بێت) هەروەک لە قورئانی پیرۆز وەسفی کراوە (وٳنك لعلی خلق عڤیم) نموونەی ڕەوشتبەرزی و پاکی و بێگەردی بووە، کۆمەڵێک بەهای بەرزی مرۆڤایەتی لە دڵ و دەروونی ملیۆنەها مرۆڤ چەسپاندووە، بەم بۆنە پیرۆزەوە داواکارین لە یەزدانی مەزن خۆشی و ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر کوردستان و عێراق و هەموو جیهاندا بکێشێت و ئەم یادکردنەوەیە هۆکارێک بێت بۆ هێنانەکایەى ئاشتەوایی زیاتر بۆ عێراق و ناوچەکە و هەموو جیهان.
دووباره‌ ئه‌و یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆزبێت.

سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی کوردستان
2019/11/8
603 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 8:49:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ